رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان تایبەت بە منداڵان ناسراو بە (یونسیف) رایگەیاند" زیاتر لە 395 هەزار منداڵ لەشەوی سەری ساڵی نوێدا لە دایك بوون.
یونسیف لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند" لەگەڵ نزیكبونەوەی كاتژمیری كۆتایی سالی 2018 پایتەختی ئوسترالیا (سیدنی) پێشوازی لە 168 منداڵ كرد و تۆكیوی پایتەختی یابان 605 منداڵ و پەكین پایتەختی چین 166 منداڵ و مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا 166 منداڵ و لە كۆتایشدا نیویۆرك لە ئەمریكا پێشوازی لە 317 مناڵ كرد.
بەپێی بەیاننامەكەی یونسیف یەكەم منداڵ كە لە سالی 2019 لەدایك دەبێ لە وولاتی فیجی بوو لە ئۆقیانوسی ئارام و كۆتا مندالیش لە ولایەتە یكگرتوەكانی ئەمریكا بوو.
ریكخراوی یونسیف مەزەندە دەكات كەوا 69 هەزارو 944 منداڵ لە هیندستان له دایك بووین لە یەكەم رۆژی سالی 2019 ، 940 هەزارو 44 لە ولاتی چین و 685 هەزارو 25 لە ولاتی نیجیریا و 15 هەزارو 111 لە پاكستان و 256 هەزارو 13 لە ئیندۆنیسیا و 8611 لە ئەمریكا و 5310 لە كۆماری كۆنگۆی دیموكراتی و 8428 لە ولاتی بەنگلادیش دهبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.