لە ساڵی 2018 دا ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی كورد به‌رهه‌می تازه‌ی هونه‌ری خۆیان كه خۆی له ئه‌لبوومی گۆرانی ده‌گریته‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه .
خانمە گۆرانیبێژی كورد " كیژان ئیبراهیم خەیات " ئەلبوومێكی گۆرانی بە ناوی" تەنیام " بڵاو كردەوە و هەر لە هه‌مان ساڵدا " 2018" چەند ڤیدیۆ كلیپیكیشی بڵاو كردەوە.
گۆرانیبێژی باكووری كوردستان " مەلەك ڕۆژهات " له ساڵی 2018 ئەلبوومێكی گۆرانی بە ناوی (چیرۆكا من) بڵاو كردەوە، تێكست و ئاوازی بەشێك لە گۆرانییەكانی خۆی ئامادەی كردبوون، لە ئیستەنبۆڵ كارەكانی ئەلبوومەكەی تەواو كرد و لە هەولێریش بڵاوی كردەوە.
هونه‌رمه‌ندی كورد " هەردی سەلامی " له ژێر ناوی " شوشەی دڵ " یەكەمین ئەلبوومی گۆرانی خۆی بڵاو كردەوە، هه‌ر له‌م ساڵه‌دا ژمارەیەك ڤیدیۆ كلیپیشی بڵاو كردەوە له‌گه‌ل ئه‌نجامدانی دوو كۆنسێرت لە هەولێر و سلێمانی ،
دینا، خانمە گۆرانیبێژ، یەكەمین ئەلبوومی گۆرانی خۆی بە ناوی (شای وڵات) كە لە 8 گۆرانی پێكهاتبوو بڵاو كردەوە، ناوبراو 4 ڤیدیۆ كلیپیشی بڵاو كردەوە ، خانمە گۆرانیبێژی كورد " لەیلا فەریقی " ش له ساڵی رابردوو ئەلبوومێكی گۆرانی بڵاو كردەوە .
له كۆتاییدا گۆرانیبێژی ناسراوی شاری هه‌ولێر " قادر ئەسعەد " ئەلبوومێكی گۆرانی بەناوی (گوڵی تەمەن) و هەروەها چەند ڤیدیۆ كلیپێكیشی بڵاو كردەوە كه تێكست و ئاوازی ژمارەیەك لە گۆرانییەكان خۆی ئامادەی كردبوو .
ئه‌و گۆرانیبێژانه‌ی له ساڵی 2018 ئه‌لبوومی گۆرانیان بڵاوکردووه‌ته‌وه
مەلەك ڕۆژهات ئەلبوومێكی گۆرانی بە ناوی (چیرۆكا من) بڵاو كردەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.