دۆزەرەوەی (نیوهۆرایزۆن) ی سەر بە ئاژانسی ناسا لە دوای گەشتێكی دوورو درێژیدا له هەسارۆكەیەك نزیك دەبێتەوە كە ئهو ههسارهیه بە لێواری جیهان ناسراوە.
سەرپەرشتیاری زانستی تیمی " نیوهۆرایزۆن " ی ئەمریكی “ ئالن ستێرن “ ئاشكرایكردووە، ئەو دۆزەرەوەیە بە سەركەوتوویی لە هەسارۆكەی (ئێم وای 69 – 2014) نزیك بۆتەوەو دەستی كردووە بە ئەركەكەی ، ئالن وتیشی سەنتەری بەڕێوەبردنی تیمی دۆزەرەوەی " نیوهۆرایزۆن " ئاماژەیەكی لە دۆزەرەوەكەوە پێگەیشتووە كە دەریدەخات نیوهۆرایزۆن كەوتۆتە كار بۆ ئەنجامدانی ڕووپێویی و گەڕان لە نزیك هەسارۆكەكە كە بە هەسارۆكەی لێواری جیهان ناسراوە.
زانایان ئاشكرایدهكهن مەودای نێوان دۆزەرەوەكەو هەسارۆكەكە كەمتر دەبێت لە مەودای نێوان دۆزەرەوەی نیوهۆرایزۆن و هەسارەی بلۆتۆ كە لە ساڵی (2015) دا ئەو دۆزەرەوەیەی ناسا سەردانی كرد، ئەو مەودایەش نزیكەی (12.5) هەزار كیلۆمەتر بوو، هەسارۆكەكە لە ساڵی (2014) دا بە هۆی تەلیسكۆبی هابلەوە دۆزرایەوەو لە مانگی مارتی (2018) دا لەلایەن ناساوە نازناوی (یۆڵتیما تۆول) یان (لێواری جیهان) ی پێبەخشرا.
ئاژانسی ناسا روونیدهكاتهوه كه زانیاری بەردەست لەسەر ئەو هاسارۆكەیە زۆركەمە، بۆیە هیوادارین بە یارمەتی ئەو دۆزەرەوەیە زانیاری زیاترمان پێبگات، هەروەها زاناكان ئەو ئەركەی دۆزەرەوەكە بەكنەو پشكنینی شوێنەوار دادەنێن لە ناو سیستەمی خۆرداو بە هیوایەشن بگەنە زانیاری لەبارەی چۆنیەتی دروستبوونی ئەو تەنانەی بۆشایی ئاسمان و ئەگەری ئەوەی داخۆ مانگ یان ئەڵقەیەكیان هەیە بە دەورییاندا
ناسا ئهوهشی ئاشكراكردووه كه ئێستا دۆزەرەوەكە نزیكەی (129) ملیۆن كیلۆمەتر لە هەسارۆكەكە و (6.3) ملیار كیلۆمەتریش لەزەوییەوە دوورە و ئەو ئاماژانەی لە زەوییەوە بۆی دەچێت بە (6) سەعات دەگاتە دۆزەرەوەكە، كاتێكیش نزیك دەبێتەوە لە هەسارۆكەكە ئەو ئاماژەو پەیمانەی دەینرێت بە (7) سەعات دەگاتە زەوی، هەرچی ئەو وێنانەشە كە بڕیارە نیوهۆرایزۆن بیاننێرێت ئەوا كاتێكی زۆرتریان دەوێت تا دەگەنە زەوی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.