Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 04:31

له‌ ئاکامی هه‌ره‌سهێنانی به‌فر رێگای هاتوچۆی هه‌کاری- شرنه‌خ داخرا

به‌ هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ی به‌فربارین كه‌ ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی هه‌ره‌سهێنانی به‌فر رێگای هاتوچۆی نێوان پارێزگای هه‌كاری و پارێزگای شرنه‌خ داخرا.
به‌ هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ كاریگه‌ره‌ی به‌فربارین كه‌ ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه‌ دوێنێ له‌ هه‌شت شوێنی جیاوازه‌وه‌ به‌فر هه‌ره‌سی هێناوه‌ بۆسه‌ر رێگای هاتوچۆی نێوان پارێزگای هه‌كاری و پارێزگای شرنه‌خ و رێگاكه‌ به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراوه‌.
تیمه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیش به‌ هه‌شت ئامێری كاره‌وه‌ سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانیان چڕكردۆته‌وه‌ بۆ راماڵینی به‌فر و كردنه‌وه‌ی رێگاكه‌ به‌ڕووی هاتوچۆدا.
 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.