Erbil 38°C دووشەممە 24 ئاب 18:18

داعشێکی نوێ دروست ده‌بێت

لە چەند ناوچەیەكی سونەی سووریا و عێراق
کوردستان TV
100%


ڕێكخراوێكی ئیسلامیی توندڕەوی نوێ لە چەند ناوچەیەكی سونەی سووریا و عێراق سەرهەڵدەدات بەناوی "پاسەوانانی دین/حراس الدین"، چاودێران بە داعشی نوێ وەسفیان دەكەن.

پاسەوانانی دین بەم دواییە لە پاشماوەكانی بەرەی نوسرە و تەحریر شام لە سووریا پێك هات، خۆیان بە ڕێكخراوێك ناساندووە كە هەوڵ بۆ سەرخستنی زوڵملێكراوان دەدەن و دادوەری لەنێوان موسڵماناندا بڵاو دەكەنەوە.

چاودێرانی سیاسیی ناوچەكە پێیان وایە ئەم ڕێكخراوە نوێیە سەرەڕای ئەوەی ژمارەی چەكدارانی كەم و سنووردارە، بەڵام بە مەترسی دەزاندرێ بۆ سەر داهاتووی ئەم شارانەی تێیدا بڵاوبوونەتەوە و ئەگەری هەیە لە هەر ساتێكدا ببنە هۆی تێكدانی سەقامگیری.

سەرچاوە ئەمنییەكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە كە ڕێكخراوەكە لە سنووری عێراقدا، چوونەتە پاڵ بزوتنەوەی سوپای نەقشبەندی و لە پارێزگای سەڵاحەدین و شارەكانی خورماتوو و شرگات و چەند ناوچەیەكی تری نەینەوا و كەركووك و دیالە بڵاوبوونەتەوە.

بارەگای سەرەكی ئەم ڕێكخراوە شاری ئیدلیبی سووریا بوو، ئێستاش كەوتووەتەخۆ بۆ كۆكردنەوەی كۆنە چەكدارەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدە، لە ڕووی سیاسییشەوە بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەكان، ڕێكخراوەكە هەوڵ دەدات لە ناوچە سونیەكانی عێراقدا هەرێمێك رابگەیەنێت.

ماوەی چەند رۆژێكە چەكدارانی داعش لە سنووری ناوچە كوردستانییەكانی دیالە و شارۆكەی خانەقین، كرێكاران و شوێنی كار و كارگەكانیان كردووەتە ئامانجی كردەوە تیرۆریستییەكان، بەو هۆیەوە كرێكاران چەك دەبەن بۆ شوێنی كاریان و هەندێكیان وازیان لە كارەكانیان هێناوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.