به‌بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی تازه‌ی 2019 هونه‌رمه‌ندی لاو "هونه‌ر حه‌مه جه‌زا" به ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی گۆرانیه‌كی باوكی كۆچكردووی گوته‌وه و به‌و به‌رهه‌مه دڵی هه‌موو لایه‌كی خۆش كرد.
له‌مباره‌یه‌وه گوتی: وه‌ك ڕێز و وه‌فایه‌ك له هونه‌ر و ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی باوكی كۆچكردووم حه‌زم كرد گۆرانیه‌كی كۆنی ئه‌و بۆ خۆشه‌ویست و هه‌وادارانی بڵێمه‌وه تا ببێته یادكردنه‌وه‌یه‌كیش بۆی، ئه‌وه‌بوو گۆرانی (به‌ناز) م هه‌ڵبژارد كه ئه‌و گۆرانیه زۆر خۆشه و له نێو خه‌ڵكیدا زۆر باوه و به‌رده‌وام ده‌گوترێته‌وه، جێی هێما بۆ كردنه هونه‌رمه‌ندی لاو هونه‌ر حه‌مه جه‌زا عه‌لی ساڵی 1975 له شاری سلێمانی له دایك بوه و په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی له دانیمارك ته‌واو كردوه و هه‌ر له منداڵیه‌وه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یدا ئه‌وروپا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و له‌ژێر كاریگه‌ری باوكی‌دا تێكه‌ڵ به هونه‌ر بوه و گۆرانی ده‌ڵێ و خاوه‌نی كلیپ و چه‌ندین گۆرانیه..
سه‌رچاوه/ هه‌ولێر
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.