به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5.3 پله به‌پێوه‌ڕی رێخته‌ر، ھه‌رێمی سیچوان باشووری رۆژئاوای چین-ی ھه‌ژاند.
ناوه‌ندی چاودێری بوومه‌له‌رزه له چین راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر بوومه‌له‌رزه‌كه بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، بوومه‌له‌رزه‌كه له كاتژمێر 8:48 به كاتی چین له شارۆچكه‌ی گۆنگ سه‌ربه شاری ییبین له ھه‌رێمی سیچوان روویداوه.
ھه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، بووه‌له‌رزه‌كه به قوڵایی 15 كیلۆمه‌تر روویداوه.
تا ئێستا ھیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی گیانی و ماددی به ھۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه، بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.