لهراگهیاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست مالَپهری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌شه‌وى رابردووه‌وه شەپۆلێکى باران بارینى (نمە باران و بارانى مام ناوەند) لە ڕۆژهەڵاتى هەرێمەوە دەستی پێكردووه، له کەرکوک و گەرمیان سلێمانى و ناوچە شاخاویەکان ڕێژەی باران بارینەکەى مام ناوەند بووه بە بەراورد لەگەڵ ناوچەکانى دیکەى هەرێم .
كه‌شناسی هه‌رێم ڕاشیده‌گه‌ێنێت: هاوکات بەفريش لە ناوچە شاخاویەکانى پارێزگاکاندا دەبارێت .
راشیگه‌یاندووه: ئه‌م شه‌پۆله باران بارینه ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 3 ى 1 ى 2019 به‌كۆتا دێت
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.