Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 12:16

حەسنا مەتەر لەشەوی سەری ساڵی نوێ دوو ئاهەنگی لەهەولێر سازکرد

تا بەرەبەیانی رۆژی دواتر بەردەوام بوو
کوردستان TV
100%


بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ، خانمە هونەرمەندی لوبنانی حەسنا مەتەر دوو ئاهەنگی هونەری لە شاری هەولێر ئەنجامدا.

ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو، لەشەوی سەری ساڵی نوێ 2019 زۆرترین ئاهەنگ لە پایتەخت ئەنجامدراو تێیدا گەشتیارێکی زۆریش هاتبوون بە مەبەستی بەرێکردنی کاتێکی خۆش.

لەم شەوەدا خانمە هونەرمەندی لوبنانی حەسنا مەتەر دوو ئاهەنگی لە یەک شەو ئەنجامدا بەهاوکاری دەستەی گەشتوگوزاری کوردستان و بەغداو بەسرە، تێیدا چەندین گۆرانی فولکلۆری لوبنانی و عێراقی گووتەوە، بە یارمەتی مایسترۆ کەمیل ئەبوکەرەم و تیپە مۆسیقییەکەی،  لەگەڵ تیپی هەلپەڕکێی لوبنانی بەسەرپەرشتی وەلید ئەبو عیماد.

لەم دوو ئاهەنگە ئامادەبووان بە گوڕوتینەوە بەشداری ئاهەنگەکەیان کرد کە تا بەرەبەیانی رۆژی دواتر بەردەوام بوو.

ئا: سه‌نگه‌ر حوسێن

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.