Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 08:14

ئەنەکەسە: تا پەکەکە هه‌بێت ڕۆژئاوای کوردستان سەقامگیر نابێت

ئەنەکەسە: پێویستە بە ھەموو لایەک فشار لەسەر پەیەدە دروست بکرێت
کوردستان TV
100%

ئەندامێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا گوتی، تا شوێنەواری پەکەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان بمینێت، تورکیا جددی دەبێت لە ھێرشکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام ئەوان لە ڕێگەی وڵاتانەوە لە ھەوڵدان بۆ ئەوەی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان نەبێتە قوربانیی سیاسەتی پەیەدە و پەکەکە.

نەواف حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ھەر کارێک بەرامبەر سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان بکرێت بە ڕەزامەندیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و تورکیا دەبێت، بۆیە ئێستا باس لەوە دەکرێت کە ڕژێمی سووریا شوێنی ئەمەریکا لە سووریا دەگرێتەوە و تورکیاش زیاتر پەیوەندیی بە سنوورەکانەوە ھەیە کە ئەویش لە ڕۆژئاوای کوردستانە، بۆیە تورکیا لە ھەڕەشەکانی زۆر جددیە و تا ھەر شوێنەوارێکی پەکەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان بمینێت، تورکیا سوورە لەسەر ھێرشکردن، بۆیە پێویستە پەیەدە خۆی بکاتە حزبێکی خۆماڵیی ڕۆژئاوای کوردستان و لە پەکەکە جیا بێتەوە و لەگەڵ پارتەکانی کورد، وەکو ئەنەکەسە بگاتە ڕێککەوتن، بۆ ئەوەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی قەناعەت بە تورکیا بکات ھێرش نەکەن، ئەگەر بەوشێوەیە بێت زەحمەتە تورکیا پاشگەز بێتەوە لە ھەڕەشەکانی."

نەواف حەسەن گوتیشی: "مەترسییەکی جددی لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان ھەیە، بۆیە ئێمە وەکو ئەنەکەسە لەگەڵ وڵاتان لە ھەوڵی جددیداین بۆ ئەوەی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان نەبنە قوربانی و درع بۆ پەیەدە و پەکەکە، ھەر بۆیە شاندێکمان پێش چەند ڕۆژ لە لە ڕووسیا بوو و شاندێکیش لە سعوودیایە، بۆ ئەوەی خەڵک نەبێتە قوربانی و لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە ئەو کێشەیە چارەسەر بکەین."

حەسەن باسی لەوەش کرد: "پێویستە بە ھەموو لایەک فشار لەسەر پەیەدە دروست بکرێت بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە خۆیدا بکات و چتیر خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان نەبنە قوربانیی سیاسەتی ھەڵەی ئەوان."

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.