Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 15:26

سێیه‌مین کتێبی " یوسفزای " بڵاوده‌کرێته‌وه‌

له‌ ساڵی 2014 خه‌ڵاتی نۆبلی ئاشتی وه‌رگرت
کوردستان TV
100%


كچه‌ نووسه‌ری  گه‌نج و چالاكوانی بواری ژنان  پاكستانی " مەلالا یوسفزای " له‌ ژێر ناوی " ئیمه‌ ئاواره‌ بووین " سێیه‌مین كتێبی خۆی ده‌كاته‌وه‌ .

دوای بڵاوكردنەوەی كتێبی یادەوەریەكانی (من مەلالام) و كتێبێك بۆ منداڵان بە ناوی (پێنوسە سیحراویەكەی مەلالا ) ، ئیمه‌ ئاواره‌ین سێیه‌مین كتێبی " مەلالا یوسفزای " نووسه‌ره‌ كه‌ بریاره‌ له‌ 8 ی ئه‌م مانگه‌ (كانونی دووەم ) ی ئه‌م ساڵ بڵاوبكرێته‌وه‌ ، له‌ لایه‌ن (Brown Books for Young Readers)   كە هەمان دەزگایە كتێبەكانی پێشووی بڵاوكردووەتەوە.

له‌م كتێبه‌دا نووسه‌ر ده‌یه‌وێت باس له‌ ئەزمونە بێهاوتاكانی خۆی و ململانێ جۆراوجۆرەكانی ئەو كچە گەنجە ئاوارانەی كە لە گەشتەكانی دا چاوی پێیان كەوتووە، هەروەها باسی سەرەتای ئاوارەبوونی خۆی لە ناوخۆی پاكستان دەكات لە تەمەنی منداڵیدا بكات .

نووسه‌ر له‌م كتێبه‌ تازه‌یدا ته‌نیا ئەزمونەكانی خۆی باس ناكات بەڵكو "ئەزمونە بە تاڵەکانی"ئەو كچە گەنجانەش كە لەو دەچن و بەسەرهاتی هەندێك لە ئاوارەكانی دیکە باس دەكات كە لە پشتی ئامارەكانەوەن و ڕۆژانە لە بارەیانەوە دەخوێنینەوە .

یووسفزای، له‌ ته‌موزی ساڵی  ١٩٩٧له‌ پاكستان له‌ دایك بووه‌ ، چالاكوانێكی بواری خوێندن و پەروەردەی ژنانە، مەلالا بە ھۆی چالاکییەکانی لە بواری بە دەست ھێنانی مافەکانی ژنان ناسراوە، مەلالا بەھۆی چالاکییەکانیەوە لەتشرینی یەکەمی ٢٠١٢ی کەوتە بەر ھێرشی تاڵیبان و بە ھۆی تەقەی تفەنگەوە بریندار بوو.

مەلالا یووسفزای له‌ ساڵی 2013 وه‌ك كاندید بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبلی ئاشتی ده‌ستنیشانكرا و دواتر له‌ ساڵی 2014 لەگەڵ کایلاش ساتیارتی به‌ یه‌كه‌وه‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌یان پێبه‌خشرا .

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.