هونه‌رمه‌ندی شاری مه‌هاباد " شۆڕش مەحموودی " بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی بۆ یەکەم جار دوو کلیپی نوێی بڵاو کردەوە .
ده‌رباره‌ی بڵاوکردنەوەی ئەم دوو کلیپه هونەرمەند " شۆڕش مەحموودی " ئاشكرایده‌كات کلیپی یەکەم ناوی "سێڵاو"ە کە بۆ یەکەمجار لە مۆسیقای کوردی‌دا بە شێوەی ئەنیمەیشێن بەرهەم هاتووە و دەقی شێعرییه‌که‌ی هی مامۆستا " قاسم موئه‌ییه‌دزاده " و بەهمهن فەرەجی میکس و مەسترینگی بۆ كلیپه‌كه ئه‌نجام داوه و ، فاروق سامانیش كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه .
كلیپی دووه‌می " مه‌حموودی " به ناوی " ئایشێ گوڵ " ه " که ئاهه‌نگێکی فۆلکلۆره و لە ئاڵبۆمی مێخەکبەند دایە ، هونه‌رمه‌ند " سامان ئیرەمی " كاری ده‌رهێنانی بۆ ئایشی گۆڵ ئه‌نجامداوه و" كامیار ئاهه‌نگه‌ر"یش كاری وێنه‌گرتنی بۆ كلیپه‌كه كردووه و لە ستۆدیۆ Close up بەرهەم هاتووە .
هونەرمەند شۆڕش مەحموودی، خەڵکی مەهاباد و یەکێک لەو هونەرمەندانەیە کە خاوەن دەنگ و ستایلی تایبەتە و بە گوتنەوەی بەیت و باو حەیران و ئاهەنگە فۆلکلۆرییەکان، چەندان گۆرانی و ئاهەنگی تایبەت بە خۆیئهنجامداوه و ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردووە و لایەنگرێکی زۆری هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.