بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیایی ئەپڵ-ی ئەمەریکی " تیم کوک " نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی وه‌به‌رهێنه‌رانی كۆمپانیای ئه‌پل ده‌كات و ئاماژه به دابەزینێکی بەرچاو کردووە لە داهاتی کۆمپانیاکەدا لە چارەکی یەکەمی 2019 دا، بەراورد بە پێشبینیەکان کە کۆی گشتی داهات لە نێوان 89 ملیار دۆلار بۆ 93 ملیار دەبێت لەمساڵدا .
كوك ئاشكرایده‌كات چەندین هۆکار هەیە کە بوونەتە هۆى دابەزینی خواست لەسەر ئایفۆن کە فرۆشی لاوازبووە لەسەرووی هەمووشیانەوە پەیوەندی ئابووریەکانە لەگەڵ چین کە وایکردووە فرۆشی ئایفۆن نەگاتە ئاستی چاوەڕوانکراو .
وتیشی زۆربه‌ی بەکارهێنەران لە مۆبایلەکانیان رازین و نوێی ناکەنەوە و پێیانوایە کە زۆر جییاوازنییە لە ڕووی تایبەتمەندیی و تەکەنەلۆژیای بەردەستکراو تیایدا ، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بە بەهای دۆلار کرد لە بازاڕەکانی جیهاندا و جێگیربوونی نرخی دۆلاری وەک هۆکارێک باسکردووە لە دابەزینی داهاتی کۆمپانیای ئەپڵ .
جێی باسه هه‌موو سالێك له چاره‌گی یه‌كه‌میدا به گرنگترین ماوه داده‌نرێت بەهۆی ئەوەی کاتی خستنەبازڕی ئایفۆنە نوێیەکان و کاتی پشوو و جەژنەکانی کۆتایی ساڵە و هه‌روه‌ها كاتی جوڵه‌ی بازاره له لایه‌ن بەکارهێنەرانەوە ، بۆیه ێشبینی دەکرێت ئەو ئەنجامانە کاریگەریان هەبێت لەسەر پشکی ئەپڵ و دابەزینی نرخەکەی له چه‌ند رۆژی دادێ .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.