وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا هۆشداری دایه هاووڵاتیه ئه‌مریكیه‌كانی له چین بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بپارێزن و هاوكات هه‌وڵ بده‌ن به‌زووترین كات ئه‌و وڵاته به‌جێبێڵن.
ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دوای ئه‌وه هات كه وانژو مینگ یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ره باڵاكانی كۆمپانیای هواوی چینی له‌سه‌ر داوای ئه‌مریكا له لایه‌ن وڵاتی كه‌نه‌داوه ده‌ستگیركرا ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمپانیای هواوی پابه‌ندی سه‌پاندنی سزاكانی ئه‌مریكا له دژی ئێران نه‌بووه.
هاوكات چین وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌وه سێ هاووڵاتی كه‌نه‌دی به تۆمه‌تی ده‌ستوه‌ردانی له كاروباری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و مانه‌وه‌ی نایاسایی له وڵاته‌كه‌ی ده‌ستگیر كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا هاتووه حكوومه‌تی چین به‌وه تۆمه‌تبار كراوه كه به شێوه‌ی نایاسایی رێگری ده‌كات له گه‌شتكردن و گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتییانی ئه‌مریكی بۆ ده‌ره‌وه‌ی چین.
دیاره ئه‌و گوشارانه‌ی په‌كین بۆ ئۆتاوا مه‌به‌ست لێی ئازاد به‌ردانی وانژۆ مینگی به‌ڕێوه‌به‌ر و كچی دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای هواوییه كه تا ئێستا له گرتووخانه‌كانی كه‌نه‌دا به ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی ماوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.