Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 08:39

نیشانه‌کانی پێشوه‌ختی تووشبون به‌ نه‌خۆشی گورچیله‌ بزانه‌

ماندوێتی و كه‌م خوێنی
کوردستان TV
100%

نه‌خۆشیه‌كانی گورچیله‌ یه‌كێكه‌ له‌دۆخه‌ ته‌ندروستییه‌ مه‌ترسیداره‌كان بۆ له‌شی مرۆڤ و بۆ تێگه‌یشتن له‌و گرفته‌ش پێویسته‌ ئاگاداری نیشانه‌كانی بیت كه‌پێشوه‌خت ئاشكرا ده‌بێت له‌نێویاندا:

١. گۆڕینی میز: زیادبوون و كه‌می و گۆرینی ره‌نگه‌كه‌ی بۆ تۆخ و ھه‌ستكردن به‌میزھاتن و نه‌توانینی میزكردن.

٢. ئازاری میزكردن: له‌نیشانه‌كانی دروستبونی ئازاره‌ له‌گه‌ڵ به‌تاڵ بونی میزه‌ڵدان و ئه‌مه‌ش مانای بونی ھه‌وكردن و په‌تا له‌بۆری میز و ئه‌مه‌ش ئازار و سوتانی ھه‌ست پێ ده‌كات، ئه‌گه‌ر بچێته‌ ھه‌ردوو گورچیله‌ ئه‌وا ئازاره‌كه‌ پشتیش ده‌گرێته‌وه‌.

٣. میزكردنی په‌ڵه‌ په‌ڵه‌: ئه‌مه‌ش كاتێ پرۆتین له‌له‌ش دزه‌ده‌كات و ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی نه‌خۆشی گورچیله‌یه‌.

٤. ئاوساوی گورچیله‌: به‌رپرسی ده‌ركردنی پاشماوه‌ و شله‌مه‌نییه‌كانه‌ ئه‌گه‌ رنه‌توانێ به‌ئاسایی ئه‌ركه‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رێت و رزگار بكات له‌خوێ و ئاو ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ ھۆی ئاوسانی پێیه‌كان و قاچ.

٥. ماندوێتی و كه‌م خوێنی: گورچیله‌كان ھۆرمۆنی ئه‌رسرۆبۆیتین ده‌رده‌دات كه‌ھاوكاری خانه‌كانی خرۆكه‌ سوره‌كان ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ی ئۆكسجین و كاتێ ئه‌ركی گورچیله‌كان لاواز ده‌بێت ئه‌وا ئاستی ئه‌م ھۆرمۆنه‌ كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ ھۆی كه‌مبونه‌وه‌ی رێژه‌ی خرۆكه‌ سوره‌كان و كه‌م خوێنی و ھه‌ستكردن به‌ماندوێتی.

٦. سه‌رگێژخواردن: به‌ھۆی كه‌م خوێنییه‌وه‌ ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندیداره‌ به‌نه‌خۆشی گورچیله‌ و سه‌رگێژخواردن و كه‌می ئۆكسجین و گه‌یشتنی بۆ مێشك.

٧. ھه‌ستكردن به‌سه‌رما: له‌نیشانه‌كان ھه‌وكردنی گورچیله‌ ھه‌ستكردنه‌ به‌سه‌رما و سه‌رگێژخواردن.

٨. په‌ڵه‌ی پێست و خوران: ئه‌مه‌ش تێكه‌ڵه‌یه‌كی ھاوشێوه‌ی نیشانه‌كانی ھه‌ستیارییه‌ كه‌په‌ڵه‌ی پێست دروست ده‌بێت نیشانه‌ی توشبونه‌ به‌نه‌خۆشی گورچیله‌ له‌ده‌ره‌نجامی رزگارنه‌بونی له‌ش له‌پاشماوه‌كان.

٩. تامی كانزایی و بۆنی ئامۆنیا: كه‌ئه‌مه‌ش نیشانه‌كانی نه‌خۆشی گورچیله‌ و بۆنی ناخۆشی ده‌م و تامی كانزایی.

١٠. كه‌می حه‌زی خۆراك: وه‌ك نه‌خۆشیه‌كانی گورچیله‌ و كه‌ڵه‌كه‌بونی ژه‌ھر له‌له‌شدا.

١١. ئازاری پشت و لاته‌نیشته‌كان: نمایشێكی به‌ناوبانگه‌ كه‌له‌گه‌ڵیدا ھه‌وكردنی زۆری له‌گه‌ڵدایه‌ و ئه‌مه‌ش توشی به‌شی خواره‌وه‌ی پشتی تێدایه‌ و به‌ره‌و به‌شی سمت به‌ره‌وخوار ده‌بێته‌وه‌...       

سه‌رچاوه‌/ دكتۆری ئۆنلاین

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.