ئه‌مڕۆ هه‌ینی گروپێكی هاككه‌ر زانیارییه تایبه‌تییه‌كانی وه‌ك، ناسنامه و ژماره‌ی نهێنی كارتی بانكی و ژماره ته‌له‌فۆنی سه‌دان كه‌سایه‌تی سیاسیی ئه‌ڵمانیان هاك كرد و دواتر سه‌رجه‌م ئه‌و زانیارییانه‌یان له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی تویته‌ر بڵاویان كرده‌وه.
سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سایه‌تیه سیاسیانه‌ش سه‌ر به‌پارته چه‌په‌كانی ئه‌ڵمانیان، به‌ڵام ته‌نها پارتی" ئه‌لترناتیڤ بۆ ئه‌ڵمانیا" كه پارتێكی تووندره‌وی ره‌گه‌ز په‌ره‌سته، له‌و هێرشی هاككردنه پارێزراو بوو.
له‌و باره‌وه گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی چه‌پی" دای لینكه"، له په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: زۆربه‌ی كه‌سایه‌تیه سیاسییه‌كانی پارته‌كه‌یان له‌وانه‌ش ،دیتمار بارچ سه‌رۆكی پارته‌كه‌یان رووبه‌رووی ئه‌و هێرشه سایبریانه بونه‌ته‌وه.تاكو ئێستا ناسنامه‌ی ئه‌و هاككه‌رانه ئاشكرا نه‌كراون و دیار نیه كه به چ مه‌به‌ستێك به‌و كاره هه‌ڵستاون.
جێی ئاماژه‌یه له رێككه‌وتی 30 مانگی تشرینی دووه‌می 2018، له‌كاتی گه‌شته‌كه‌ی بۆ وڵاتی ئه‌رژه‌نتین بۆ به‌شداربوون له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی جی بیست له ئه‌رژه‌نتین، له رووداوێكی ته‌م و مژاویدا سه‌رجه‌م سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی فرۆكه تایبه‌تییه‌كه‌ی ئه‌نگێلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیاپه‌كی كه‌وت كه به هۆیه‌وه مێركڵ نه‌یتوانی له رێوڕه‌سمی رۆژی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه ئاماده بێت.
هاوكات مانگی رابردوو و له كاتی سه‌ردانی ترێزا مه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا بۆ ئه‌ڵمانیا و گفتوگۆ كردن له‌باره‌ی پرسی چونه ده‌ره‌وی وڵاته‌كه‌ی له یه‌كێتی ئه‌ورووپا، سیسته‌می قوفلی ده‌رگای ئۆتۆمبێله دیپلۆماسییه‌كه‌ی ترێزا مه‌ی بۆ ماوه‌ی 10 چركه هاككرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.