وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رۆژی هه‌ینی رایگه‌یاند كه جێمز جیفری پۆستی نوێنه‌ری تاییه‌تیی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانیی جیهانیی له دژی داعش ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
هه‌ڵبه‌ت جیفری له ئێستادا نوێنه‌ری ئه‌مریكایه بۆ كاروباری سووریا، كه هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م پۆسته، كرا به نوێنه‌ری وڵاته‌كه‌ی له هاوپه‌یمانیی دژی داعش و هه‌ردوو پۆست به‌یه‌كه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌بات.
جێمز جیفری شوێنی برێت مه‌كگۆرگ ده‌گرێته‌وه كه نوێنه‌ری هه‌ڵبژێردراوی تایبه‌تی باراك ئۆباما بوو بۆ ئه‌م پۆسته، به‌ڵام مه‌كگۆرگ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی له بڕیاری ترامپ سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له خاكی سووریا ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه. چونكه ناوبراو پێیوابوو هێشتا داعش به‌ته‌واویی شكستی پێنه‌هێنراوه و ئه‌ركی ئه‌مریكاش له سووریا هێشتا كۆتایی پێنه‌هاتووه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ردا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.