لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانی ڕایده‌گه‌ێنێت ، به‌شی پۆلیسی پێنجوێنی سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی 5 تۆمه‌تباری دهستگیركردو بنكه‌ی پۆلیسی حه‌ساری سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق-یش ده‌ستیبه‌سه‌ر 6 ماتۆرسكیلدا گرت.
پۆلیسى سلێمانى ڕاشیده‌گێنێت ، له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامه‌كانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێن، له‌چه‌ند رۆژی رابردودا به‌پێی ماده‌كانی (456، 15ی جه‌وازات، 24ی هاتوچۆ، 432) له‌یاسای سزادانی عێراقی‌و به‌تۆمه‌تی فێڵكردن‌و ههرهشهكردنو سنوربه‌زاندن توانرا 5 تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن‌و روبه‌روی یاسا بكرێنه‌وه.
پۆلیس راشیگه‌یاندووه ، هاوكات پاش تۆماركردنی سكاڵای هاوڵاتیان به‌هۆی بێزاربونیان لهماتۆرسكیله بێ مۆڵهتو بێ سه‌ره‌تاكاندا، بنكه‌ی پۆلیسی حه‌ساری سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق ده‌ستیبه‌سه‌ر 6 ماتۆرسكیلدا گرت‌و خاوه‌نه‌كانیان روبه‌روی یاسا كرانه‌وه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.