داخران و هه‌ڵپه‌سێردرانی كاروباری به‌شێك له حكومه‌تی ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه كه هیچ نیشانه‌یه‌ك له رێككه‌وتنی نێوان كۆشكی سپیی و دیموكراته‌كان بۆ كرانه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه داخراوانه به‌دی ناكرێت.
له‌مباره‌یه‌شه‌وه دۆناڵد ترامپ وتوویه‌تیی: بۆ دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی و رێڕه‌وی یاسایی درووستكردنی دیواری سنووریی نێوان ئه‌مریكا و مه‌كسیك، ئه‌گه‌ر پێویست بكات بارودۆخی تایبه‌ت راده‌گه‌یه‌نرێت و تا چه‌ند ساڵیش كاروباری حكومه‌ت به هه‌ڵپه‌سێردراویی بمێنێته‌وه كێشه نییه.
شایه‌نی باسه كه ئه‌م بنبه‌سته سیاسییه له ئه‌مریكا بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی 800 هه‌زار كارمه‌ندی حكومه‌تی فیدراڵ له 22ـی مانگی دیسه‌مبه‌ره‌وه به‌بێ مووچه درێژه به ئه‌ركه‌كانیان بده‌ن.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ بی بی سی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.