دوای لێدوانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری دیداری دۆناڵد ترامپ و كیم جونگ ئون، یه‌كێك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئه‌مریكا باسی له‌وه كردووه كه به‌رپرسانی ئه‌مریكا و كۆریای باكوور تووشی كێشه بوون له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی شوێنێكی گونجاو بۆ دیداری رێبه‌رانی ئه‌م دوو وڵاته.
له‌كاتێكدا كه به هۆی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كیم جونگ ئون له ره‌وتی خاوی دانووستانه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكا گومانی ئه‌وه ده‌كرا ره‌وتی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی خراپ بڕوات، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو ترامپ له‌به‌رده‌م راگه‌یاندنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی وتیی: كیم جونگ ئون نامه‌یه‌كی بۆ ناردووم كه ناوه‌ڕۆكێكی زۆر ئه‌رێنیی هه‌یه.
هه‌رچه‌نده كه ترامپ ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵام ده‌زگاكانی راگه‌یاندن باسیان له‌وه كردووه له نامه‌كه‌دا رێبه‌ری كۆریای باكوور جارێكی دیكه جه‌ختی كردووه‌ته‌وه له دۆستایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ ترامپ و خواستی هه‌ردوولا بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان.
مایك پۆمپیۆ سه‌باره‌ت به دیداری گریمانه‌كراوی نێوان كیم و ترامپ وتوویه‌تیی گه‌شبینه به‌م دیداره و ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌مزووانه دیداره‌كه ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام مه‌رج نییه له‌م دیداره‌دا رێككه‌وتنێكی مێژوویی ئه‌نجام بدرێت.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ بی بی سی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.