ئاراس حه‌سۆ میرخان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌تى خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك له‌ژێر ناوی به‌هه‌موو لایه‌ك دڵنیابێت ڕایده‌گه‌ێنێت ، له چه‌ند رۆژی رابردوو ده‌ستگیركردنی كادیرانی پارتی و یه‌كێتی له گه‌رمیان و هه‌ولێر بۆته هۆكار بۆ دڵه‌راوكێ له ناو خه‌ڵكی كوردستان و زۆر خه‌ڵكی دڵسۆز له هه‌موو لایه‌ك به هه‌ستكردن به بهرپهسیارهتی داوای هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌یان كردووه، چونكه ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه دۆخه‌كه بۆ شه‌ری ناوخۆ و دوو ئیداره‌یی بگه‌ڕێته‌وه.
ئاراس حه‌سۆ میرخان راشیدهگهێنێت ، بۆیه با خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا بێت كه زۆر له مێژه سه‌رۆك بارزانی و پارتی بریاریان داوه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئێمه بیر ل شه‌ڕی ناوخۆ نه‌كه‌ینه‌وه گه‌رچی به‌داخه‌وه هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن تا ئه‌مرۆش هه‌ستیان به‌و جیاوازییه مه‌زنه‌ی قۆناغی ئه‌مڕۆ و ساڵی ٩٤ نه‌كردبێ و یان نه‌یانه‌وێ ئه‌م جیاوازییه قبوڵ بكه‌ن و به تایبه‌ت ئێستا و له كاتی ئاماده‌كاری بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت وه ده‌یانه‌وێ به نانه‌وه‌ی ئاژاوه وا نیشان بده‌ن كه كوردستان تا ئه‌مڕۆش، ٢ ده‌سته‌ڵاتی جیاوازی هه‌یه به‌ڵام ئه‌م بیرۆكه‌یه كۆتایی پێ دێت و ئه‌م دۆخه كاتییه، ئه‌و لایه‌نانه‌ش ده‌بێ بزانن خه‌ڵكی كوردستان خاوه‌ن بڕیاره و هێزی هه‌مووان له سندوقی ده‌نگدانه نه‌ك له لووله‌ی تفه‌نگ.
لهبهشێكى دیكه‌ى نووسینهكهى ئاراس حه‌سۆ میرخان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هاتووه ، ئێستا هه‌وڵێكی هه‌ردولایان هه‌یه ئه‌م دۆخه به خێرایی كۆتایی پێ دێت و كار له پێكهێنانی حكومه‌ت ناكات و حكومه‌ت ده‌بێته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رێگا نادرێت چه‌ند كه‌سانێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان دۆخی كوردستان ئاڵۆز بكه‌ن، ساڵی نوێ ده‌بێته ساڵی گه‌شه‌كردنی كوردستان له‌هه‌موو بواره‌كاندا.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.