سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان به‌مالپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، سبه‌ى یه‌كشه‌ممه 6 ى 1 ى 2019 ، ده‌ست ده‌كرێت به‌دابه‌ش كردنى مووچه‌ى مانگی 10 ى ساڵی 2018
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند ،پێشتر بریار درابوو 7 ى مانگ ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى بكرێت ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی سبه‌ى یه‌كشه‌ممه نه‌كرایه پشوو له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگی 10 ده‌كرێت و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ش یه‌كه‌م شوێن ده‌بێت وه‌ری ده‌گریت
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند ، دوای وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ، مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت
سه‌رچاوه‌كه‌ى دارایی راشیگه‌یاند رۆژانی دواتر مووچه‌ى ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى ئاماده‌یه دابه‌ش ده‌كرێت
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.