Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 04:34

ناتۆ: به‌رامبه‌ر به‌ تاقیکارییه‌ موشه‌کییه‌کانی رووسیا جیا له‌ هه‌ڵوێستی جیددیی چاره‌ی دیکه‌مان نییه‌

به‌مكاره‌ ركابه‌ریی له‌سه‌ر چه‌ك له‌ نێوان وڵاتانی ئه‌وڕوپیدا دێته‌ كایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

 سكرتێری گشتیی ناتۆ سه‌باره‌ت به‌ تاقیكارییه‌ موشه‌كییه‌كانی رووسیا ده‌ڵێت كه‌ ئه‌گه‌ر مۆسكۆ به‌رده‌وامیی به‌مكاره‌ بدات، ئه‌وا ركابه‌ریی له‌سه‌ر چه‌ك له‌ نێوان وڵاتانی ئه‌وڕوپیدا دێته‌ كایه‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ ئێمه‌ ناچارین له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌مكاره‌ی رووسیادا هه‌ڵوێستیمان هه‌بێت و جیا له‌وه‌ش هیچ چاره‌یه‌كی دیكه‌مان نییه‌.

یێنس ستۆلتنبێرگ له‌مباره‌یه‌وه‌ وتیی: تاقیكارییه‌ موشه‌كییه‌كانی مۆسكۆ بووه‌ته‌ هۆی پێشێلكردنی یاساكانی رێككه‌وتننامه‌ی به‌رگریی له‌ په‌ره‌سه‌ندنی موشه‌كی مه‌ودا مامناوه‌ند كه‌ توانای هه‌ڵگرتنی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمییان هه‌یه‌.

سكرتێری گشتیی ناتۆ به‌رده‌وامیدانی مۆسكۆ به‌ تاقیكاریی موشه‌كیی به‌ مایه‌ی نیگه‌رانیی وه‌سفده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر رووسیا ئه‌مجۆره‌ موشه‌كه‌ نوێیه‌ی خۆی دووباره‌ تاقیبكاته‌وه‌، ئه‌وسا وڵاتانی ئه‌ندامی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سیی ( ناتۆ ) هیچ چاره‌ی دیكه‌یان نییه‌ جیا له‌وه‌ی هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر حكومه‌تی مۆسكۆ هه‌بێت.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ دی ده‌بڵیوو

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.