ده‌سته‌ی كه‌ش و هه‌وا و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق رایگه‌یاندووه دوێنێ شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه بوومه‌له‌رزه‌یه‌كیان به‌گوڕی 3,7 پله له پێوه‌ری رێختهرتۆماركردووه كه 16 كیلۆمه‌تر له خانه‌قینه‌وه دوور بووه.
ده‌سته‌ی كه‌ش و هه‌وا و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به روودانی بوومه‌له‌رزه له سنووری خانه‌قین بڵاوكرده‌وه و له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه كه دوێنێ شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه كاتژمێر 8:17 خولهك به كاتی به‌غدا بوومه‌له‌رزه‌یه‌كیان به گوڕی 3,7 به پێوه‌ری رێخته‌ر تۆماركردووه كه له قه‌سر شیرینی ئێرانی داوه و ئه‌م ناوچه‌یه‌ش 16 كیلۆمه‌تر له باشووری رۆژهه‌ڵاتی قه‌زای خانه‌قینه‌وه دووره.
ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه "هاووڵاتییانی قه‌زای خانه‌قین به‌كه‌می هه‌ستییان به‌و بوومه‌له‌رزه‌یه كردووه و هیچ زیانێك به‌ر شاره‌كه و دانیشتوانی شاره‌كه نه‌گه‌یشتووه".
جێی ئاماژه‌یه ماوه‌یه‌كه عێراق به چه‌ندین بوومه‌له‌رزه كه له ئێران ده‌كه‌وێته‌وه زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت و به‌درێژایی سنووری رۆژهه‌ڵاتی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.