Erbil 38°C سێشەممە 25 ئاب 01:36

رێز له‌ 2 میوزیکژه‌نی کورد ده‌گیرێت

شاعیران و میوزیكژه‌نه‌ ناودارەكانی ئێران بەشداری ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

 
به‌ هاوكاری بنه‌ماڵه‌ی " یوسف زه‌مانی " له‌ شاری تارانی پایته‌ختی ئێران مه‌راسیمێكی رێزلێنان بۆ هه‌ردوو میوزیكژه‌نی به‌ توانای كورد " حه‌سه‌ن و حوسێن یوسف زه‌مانی " به‌رێوه‌ده‌چێت .

له‌ هه‌واڵێكی ئاژانسی میهر هاتووه‌ ، حه‌سه‌ن و حوسێن دوو میوزیكژه‌نی ناودار و ناسراوی كوردن و خزمه‌تێكی زۆریان به‌ مۆسیقای كوردی له‌ ئێران كردووه‌ ، بۆیه‌ بریاردرا له‌ مه‌راسیمێكی تایبه‌ت رێز له‌م 2 برا میوزیكژه‌نه‌ بگیرێت ، له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا شاعیران و میوزیكژه‌نه‌  ناودارەكانی ئێران بەشداری ده‌كه‌ن و سەبارەت بە ڕۆڵی هونەری ئەم دوو میوزیكژه‌نه‌  لێدوان ده‌ده‌ن .

له‌م مه‌راسیمه‌دا كه‌ دوێنی ئێواره‌ 4/1/2019  لە شەقامی ئینقیلاب له‌  " هۆڵی نوور" له‌ تاران به‌رێوه‌چوو ، هه‌ریه‌ك له‌ مامۆستایان " د. قەدەمعەلی سەرامی ، م. عەلی رەزا پوور ئۆمید  ، سوهەیل مەحمودی  ، د. فەرهەنگ مشەعشەعی ، فەرشید حیسامی  ، ژیوار شێخ ئویسلامی ، ئەمیر عەباس زەفرو شەهریار ناسر ئەبادی "  تێیدا به‌شدار بوون  .

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.