هونه‌رمه‌ندو گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " كه‌مال محه‌مه‌د " نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه بریتییه له گۆرانییه‌ك له ژێر ناوی " له‌یلی " بڵاوده‌كاته‌وه .
ئه‌م گۆرانییه تازه‌یه تێكست و ئاوازه‌كه‌ی له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند " نه‌به‌ز محه‌مه‌د " ئاماده‌كراوه و " هه‌ڵۆ خدر" یش كاری میوزیكی بۆ گۆرانییه‌كه ئه‌نجامداوه .
كه‌مال محه‌مه‌د ئەو گۆرانییەی ساڵی 2018 بە شێوەی دوێت لەگەڵ ھونەرمەند " کوردە عومەر " بڵاوی کردووەتەوە، بەڵام ئەمجارە یان خۆی به ته‌نیا ھەموو کۆپلەکانی ئەو گۆرانییەی تۆمار کردووە و بڵاوی کردووەتەوە .
ئه‌م گۆرانیبێژه لە ساڵانی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا دەستی بە کاری ھونەری کردووە ، چەندین گۆرانی دوێتی لەگەڵ ھونەرمەندانی دیکە بڵاو کردووەتەوە و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.