جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپیی هۆشداریی ده‌دات به حكومه‌تی سووریا كه نابێ ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌م وڵاته ببێته هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی دیمه‌شق ئه‌مه به هه‌لێك بزانێت بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كی كیمیاویی به‌كار بێنێت.
بۆڵتن له گه‌شته‌كه‌یدا به‌ره‌و ئیسڕائیل له‌ناو فڕۆكه به په‌یامنێرانی وت كه هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له به‌رامبه‌ر به‌كارهێنیانی چه‌كی كیمیاویی له‌لایه‌ن حكومه‌تی سووریاوه هیچ گۆڕانكارییی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه و ئه‌گه‌ر دیمه‌شق دووباره ئه‌مجۆره چه‌كه به‌كار بهێنێت، ئه‌وا ئه‌مریكاش وه‌ك رابردوو وه‌ڵامێكی توندی ئه‌م حكومه‌ته ده‌داته‌وه.
بۆڵتون جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه: ئه‌گه‌ر حكومه‌تی سووریا چه‌كی كیمیاویی به‌كار بهێنێت، ئێمه‌یش بژارده‌ی زۆرمان له‌به‌رده‌مه و ئه‌گه‌ر وانه‌یه‌كی باش له دوو هێرشه‌كه‌ی پێشوو بۆسه‌ر خۆیان فێر نه‌بووبێتن، ئه‌وا وه‌ڵامی داهاتوومان زۆر توندتر ده‌بێت له‌وانه‌ی پێشوو.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.