بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو مستەفا ئەحمەد گوروون
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلول و گوڵان، كەسایەتی ناسراوی دەڤەری شارباژێر _ ماوەت، هەڤاڵ (مستەفا ئەحمەد گوروون)ناسراو بە (مستەفا قیادە)مان پێگەیشت
لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرجەم خزم و كەسوكار و هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو و دەكەین و هاوبەشی خەمتانین
لەخوای گەورە داواكارین سەبوری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات
انالله واناالیە راجعون
    مەكتەبی سیاسی                                                                    
پارتی دیموكراتی كوردستان
                            
                            
                            
                            
                            
    
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.