عه‌بدولفه‌تاخ سیسی سه‌رۆك كۆماری میسر له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا وتی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان له بیابانی سینا له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل هاوكاریی ده‌كات.
له‌م دیمانه‌یه‌دا كه سیسی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی بی ئێسی ئه‌مریكیی ئه‌نجامیداوه، جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه په‌یوه‌ندیی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیسڕائیل له باشترین دۆخی خۆیدایه له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان.
به وته‌ی كه‌ناڵی سی بی ئێس ئه‌م دیمانه‌یه بینه‌رێكی یه‌كجار زۆری هه‌بووه و دوای تۆمار كرانی دیمانه‌كه باڵیۆزی میسر له واشنتن په‌یوه‌ندیی به كه‌ناڵه‌كه‌وه كردووه و داوای كردووه به‌خێراترین كات دیمانه‌كه په‌خش بكرێت، به‌ڵام به‌رپرسانی كه‌ناڵه‌كه وتوویانه هیچ پرۆگرامێك زووتر له واده‌ی دیاریكراوی خۆی په‌خش ناكرێت.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ بی بی سی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.