Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 08:33

کۆدی سه‌ر میوه‌ و سه‌وزه‌ هاورده‌کان مانای چی ده‌گه‌یه‌نێت؟

جگه‌ له‌ لایه‌نی بازرگانی، لایه‌نی ته‌ندروستیش ده‌گرێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌زگه‌ یان ستیكه‌ری سه‌ر میوه‌ و هه‌ندێك سه‌وزه‌ هاورده‌كان جگه‌ له‌ ماركه‌ و شوێنی به‌رهه‌مهێنان مانای چیتر ده‌گه‌یه‌نێت؟ كۆده‌كانی سه‌ر میوه‌، سه‌وزه‌، یان كاكڵه‌كانی گوێز، باوی، كازو، بندق..تاد جگه‌ له‌ لایه‌نی بازرگانی، لایه‌نی ته‌ندروستیش ده‌گرێته‌وه‌.

به‌گشتی 3 جۆر كۆدی ژماره‌یی شێوه‌ی چاندنی به‌رهه‌مه‌ رووه‌كییه‌كان نیشان ده‌ده‌ن كه‌ له‌ رووی ته‌ندروستییه‌وه‌ بایه‌خی زۆریان هه‌یه‌، بۆنموونه‌ كۆدی 4 ژماره‌یی كه‌ به‌ ژماره‌ 3 یان ژماره‌ 4 ده‌ستپێده‌كات، مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌قلیدی Conventional به‌ به‌كارهێنانی په‌ینی كیمایی و بكوژه‌كانی مێروو Pesticides به‌رهه‌م هێنراوه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ زه‌وییه‌كی كوالیتی خراپ و بێهێز چێنرابێت.

 كۆدی 5 ژماره‌یی كه‌ به‌ ژماره‌ 8 ده‌ستپێده‌كات، واته‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ به‌ رێگای مامه‌ڵه‌ی یان گۆڕینی جینی Genetically modified به‌رهه‌م هێنراوه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ئاوێته‌كانی بكوژی مێروو. كۆدی 5 ژماره‌یی كه‌ به‌ ژماره‌ 9 ده‌ستپێده‌كات، واته‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ ئۆرگانیكه‌ Organic یان تا راده‌یه‌كی زۆر سروشتییانه‌ به‌رهه‌م هێنراوه‌.

پسپۆران به‌رده‌وام جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ تا خۆراك سروشتیتیر بێت، هێنده‌ ته‌ندروستی باشتر ده‌بێت، چونكه‌ مادده‌ی كیمیایی بكوژی مێروو په‌یوه‌ندی به‌ گرفتی ته‌ندروستییه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆنموونه‌ چه‌ند جۆرێكی شێرپه‌نجه‌، سه‌قه‌تی زگماكی كۆرپه‌، نه‌زۆكی، گرفت له‌ جگه‌ر و گورچیله‌، گرفت له‌ كۆئه‌ندامی ده‌مار، تێكچوونی هاوسه‌نگیی هۆرمۆنه‌كان

سه‌رچاوه‌/ رێگای كوردستان

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.