لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست مالپهری كوردستان تیڤی كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى سلێمانى ڕایدهگهێنێت ،تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە5 ئوتومبێلی دزیوەو لە هەولێرەوە بەرەو سلێمانی هەڵاتووە
راشیدهگهێنێت ، بەتۆمەتی دزینی پێنج ئوتومبێل، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەشاری هەولێر فەرمانی دەستگیركردنی هەبووەو بەرەو شاری سلێمانی هەڵاتبوو .
پۆلیسى سلێمانى راشیدهگهێنێت ، پاش ئەوەی تۆمەتبار ( ی ، ع، ی ) لەشاری هەولێر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەردەچێت لەسەر بردنی پێنج ئوتومبێلی جۆری توێتا هایلوكس بەفێڵ لەكەسێك كەپێی وتووە لەكۆمپانیایەك ئوتومبێلەكانی بۆ دەدات بەكرێ ، بەڵام تۆمەتبارەكە پێنج ئوتومبێلەكەی بردووەو بەرەو شاری سلێمانی هەڵاتووە.
راشیدهگهیهنن ، پاش بەدواداچون و چاودێریكردنی تۆمەتباری ناوبراو بەفەرمانی دادوەر و بەپێی مادەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی دەستگیركراو .
لەئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەر بەندەو دوای رێكارە یاساییەكانی دەگوێزرێتەوە بۆشاری هەولێر.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.