هه‌ندێك كه‌س رووبه‌ڕووی چه‌ند كێشه‌یه‌ك ده‌بنه‌وه له‌كاتی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت، كه هه‌ندێ له‌و كێشانه په‌یوه‌ستن به پاراستنی داتای تایبه‌ت.
رۆژنامه‌ی "عوكاز"ی سعوودی، ٦ ئامۆژگاری بڵاوكرده‌وه بۆ په‌یڕه‌وكردنیان له‌كاتی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت به‌شێوه‌یه‌كی پارێزراو، ئاماژه‌شی به‌وه كرد، ره‌نگه ئه‌م ئامۆژگاریانه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش كارا بن له پاراستنی داتا تایبه‌ته‌كان.
یه‌كه‌م ئامۆژگاری: دیاریكردنی ئه‌و داتایانه‌ی كه ده‌مانه‌وێ به‌شداری پێ بكه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌پلیكه‌یشنه‌كان و پاپه‌ندبوون پێیان.
ئامۆژگاری دووه‌م: نابێ بچینه ژێر باری هه‌رچ بابه‌تێك كه له‌كاتی گه‌ڕان به‌نێو ئینته‌رنێتدا ده‌خرێنه‌ڕوو.
ئامۆژگاری سێیه‌م: به‌كارنه‌هێنانی یه‌ك پاسۆورد بۆ هه‌موو هه‌ژماره (ئه‌كاونته) كاراكان.
ئامۆژگاری چواره‌م: به‌كارهێنانی سیسته‌می په‌سه‌ندكردنی دووانه‌یی " Two-Factor" بۆ چوونه نێو هه‌ژماره‌كان، واته ده‌بێ پاسۆردێك و كۆدێكی تایبه‌تت هه‌بێ له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت بۆ چوونه نێو هه‌ژماره‌كانت.
ئامۆژگاری پێنجه‌م: سڕینه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌پلیكه‌یشنانه‌ی كه به‌كاری ناهێنێت و له‌كاتی پێویست دایانبه‌زێنه‌وه.
ئامۆژگاری شه‌شه‌م: نوێكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی كۆمپیوته‌ر و مۆبایله زیره‌كه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام..
سه‌رچاوه/ دژه تیرۆری كوردستان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.