سێ‌و هه‌موو كات ناسراوه به‌ره‌نگه سور، سه‌وز، زه‌رده‌كه‌ی، به‌ڵام به‌م دواییانه جۆرێكی جیاوازی سێ‌و په‌یدابووه كه‌به‌ده‌گمه‌نترین جۆری میوه له‌جیهان داده‌نرێت كه‌سێوی ره‌شه‌و به‌ئه‌ڵماسی ره‌ش ناسراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌ڵماسی ره‌ش له‌زنجیره‌ی سێوی (هوایۆ) یه كه‌به‌چینی سوری به‌تام ناسراوه‌و ره‌نگی ئه‌رخه‌وانییه‌و له‌ناوچه‌ی چیاكانی تبت هه‌یه.
ئه‌م جۆره سێوه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كه‌وه له‌ساڵی (2015) و له‌سه‌ر به‌رزایی (3100) مه‌تر له‌سه‌روو ئاستی ده‌ریاوه چێنراوه، ئه‌مه‌ش ده‌یكاته شوێنێكی نمونه‌یی بۆ چاندنی ئه‌ڵماسی ره‌ش كه‌له‌وێدا تیشكی خۆری زۆری به‌رده‌كه‌وێت و ره‌نگه‌كه له‌سوره‌وه ده‌گۆڕێ بۆ ئه‌رخه‌وانی ده‌گمه‌ن.
ئه‌م جۆره سێوه له‌كۆگاكانی (به‌یجین و شه‌نگه‌هایی و گوانگچۆ و شنچن) هه‌یه كه‌نرخی یه‌ك دانه‌ی (50) یه‌نه‌و چینی ده‌ره‌وه‌ی وه‌ك مۆم وایه.
دارسێوی ئاسایی پێویستی به (2 – 5) ساڵ هه‌یه تا گه‌شه بكات، به‌ڵام ئه‌م جۆره دارسێوه پێویستی به‌هه‌شت ساڵه‌و ده‌بێ دۆخێكی كه‌شوهه‌وای گونجاوی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
سه‌رچاوه/ كوردیۆ
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.