Erbil 38°C سێشەممە 25 ئاب 03:59

سوپاى ئەمریکا مانۆڕێکى سەربازى ئەنجام دەدات

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%


هێزەكانى سوپاى ئەمریكا لەكوێت لەبەیانامەیەكدا ئاشكرایانكرد، كە هێزەكانیان مانۆڕێكى سەربازی ئەنجام دەدەن بۆدابینكردنى مەشقى پێویست لەسەرفریاگوزارییە پزیشكیەكان بۆ فەرماندەى هێزە وشكانیەكان لەناوچەكانى رووبەڕووبوونەوەدا.

ئەم مانۆڕو مەشقكردنە جۆرێكى نوێیە لەمانۆڕە بەردەوامەكانى سوپاى ئەمریكا لەناوچەكەدا، مەبەستیانە لەرێگاى فرۆكەى فریاگوزارى پزیشكى شێوازو مەشقى پێویست لەسەر چۆنیەتى ئەم جۆرە فریاگوزاریە پێشكەش بكەن.

هەرلەم بەیاننامەیدا ئاماژە بەوە دراوە ئەم مانۆڕِە لەچوارچێوەى پشتیوانیە سەربازییەكانە بۆهەر دوو ئۆپەراسیۆنى ورەى پۆلاین و قەڵغانى ئیسپارتە.

شایەنى باسە هێزەكانى ئەمریكا لەچەند ناوەچەیەكى كەنداو ئامادەییان هەیە و بەردەوامن لەسەر مەشق و راهێنان و مانۆڕى سەربازى لەپێناو بەرزكردنەوەى تواناى هێزەكانیان لەو بوارانەدا.


سه‌رچاوه‌ - میدیا سەنتەر

دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.