گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " ههڵوێست محهمهد " نوێترین بهرههمی هونهری خۆی له ژێر ناوی " دوو رێگا " بڵاودهكاتهوه .
تێکستی ئهم گۆرانییه لەلایەن " مەسعود فاتیح " ەوە نوسراوە و هەریەک لە هونەرمەندان " میلاد فەرهودی و ئەفشین شوکری " کاری میوزیکیان بۆ کردووە ، ههروهها " هاوڕێ عەلی " كاری گرافیكی بۆ ئەو وێنەیە كردووە كە لە باگڕاوندی گۆرانییەكە دانراوە .
گۆرانی " دوو رێگا " تەنیا بە شێوەی دەنگ لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (یوتیوب)، بڵاو كراوەتەوە ، بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە لە کاتێکدایە کە هەڵوێست سەرقاڵی کاری نواندنە و رۆڵی سەرەکی دەبینێت لە فیلمێکی سینەمایدا بەناوی " پەیکەری دڵ " کە لەدەرهێنانی شوان عەتوفە .
هەڵوێست محەمەد ، له ساڵی 2001 دەستی بە گۆرانیگوتن كردووە و ، ساڵی 2018 ئەلبوومێكی گۆرانیی بە ناوی (حەوت سەد دینار) بڵاو كردەوە ، له ئێستا كارەكانی وێنەگرتنی فیلمەكە كۆتایی پێ هاتووە و لە قۆناغی مۆنتاژكردندایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.