خزمەتگوزاری رۆژنامەوانی سەر بە هێزەكانی دەریاوانی ئەمریكا لە ئەوروپا رایگەیاند كە كەشتیەكی گەورە گەیشتە ناو دەریای رەش بەمەبەستی سوڕانەوەی دەوری .
لای خۆیەوە خاتوو لایز فرانكیتی فەرماندەی كەشتیگەلی شەش لە هێزەكانی دەریاوانی ئەمریكا رایگەیاند كە گەیشتنی كەشتی فۆرت ماكهنری بۆ دەریای رەش ، تەئكید لە پابەند بوونی ئێمە دەكاتەوە كە گرنگی بە ئەمن و ئاسایشی دەریای رەش دەدەین ، هەروەها جەخت لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی ئێمە دەكاتەوە لە گەڵ هاوپەیمانانمان لە هێزەكانی ناتۆ لە ناوچەكە .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.