دوناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا دوینێ یه‌كشه‌ممه 6ى كانوونى یه‌كه‌مى 2019، له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر، كوشتنى جه‌مال به‌ده‌وى سه‌ركرده‌ى رێكخراوى قاعیده‌ى راگه‌یاند.
له تویته‌كه‌ی تره‌مپ هاتووه" سوپاى مه‌زنمان دادوه‌رى بۆ بریندار و بزربووه پاڵه‌وانه‌كانمان به‌ده‌ستهێنا له‌و هێرشه ترسنۆكه‌ى كه به‌سه‌ر كه‌شتى ده‌ریاى ئه‌مریكى ئه‌نجامدرا له‌لایه‌ن رێكخراوى تیرۆرستى قاعیده، ئێمه هه‌ر ئێستا سه‌ركرده‌ى ئه‌و هێرشه‌مان كوشت و كارمان دژى رێكخراوى قاعیده هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌رگیز ناوه‌ستین له دژى ئیسلامى توندڕه‌و ".
جه‌مال ئه‌ل به‌ده‌وى یه‌كێك بووه له سه‌ركرده‌كانى رێكخراوى تیرۆرستى قاعیده، له ساڵى 2000 هێرشێكی بۆ سه‌ر كه‌شتی (USS COEL)ى ئه‌مریكى ئه‌نجامدا كه بووه هۆى كوژرانى 17 سه‌رباز و وبرینداربوونى 39 سه‌ربازى دیكه‌ى ئه‌مریكى.
نووسینگه‌ى لێكۆڵینه‌وه فیدڕالییه‌كانى ئه‌مریكا بڕى 4 ملیۆن دۆلاریان وه‌ك خه‌ڵات بۆ زانیارى له‌باره‌ى جه‌مال به‌ده‌وى ته‌رخان كردبوو.
جێى ئاماژه‌یه جه‌مال به‌ده‌وى سه‌ركرده‌یه‌كى باڵاى رێكخراوى قاعیده‌ى تیرۆریسته و له بۆردومانێكى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتى سه‌نعاى پایته‌ختى یه‌مه‌ن كوژرا.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.