به‌پێى هه‌واڵێكى كه‌ناڵى 9 نیوزى ئوسترالى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7ى كانوونى یه‌كه‌مى 2018، له وڵاتى ئه‌نده‌نوسیا بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕى 6.6 پله به پێوانه‌ى ڕێخته‌ر و 174كم له باكوورى رۆژئاواى شارى ترینێت له دوورگه‌ى مولوگاى سه‌ر به وڵاتى ئه‌نده‌نوسیا روویدا و دواى ڕوودانى بومه‌له‌رزه‌كه هیچ هۆشداریه‌ك ده‌رباره‌ى ئه‌گه‌رى ڕوودانى تسونامى بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بومه‌له‌رزه‌یه‌ك باكوورى رۆژئاواى شارى ترینێت سه‌ر به دورگه مولوگایهی هه‌ژاند و به‌رپرسانى حكومه‌تى ئه‌نده‌نوسیاش رایانگه‌یاند كه زیانى لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و دانیشتوانه‌كه‌ی ئه‌و شاره هه‌ستیان به بوومه‌له‌رزه‌كه نه‌كردووه.
سامود سێرجى به‌رپرسى ده‌زگاى فریاكه‌وتن و گه‌ڕان به‌دواى بزربوان رایگه‌یاند: له شارى ترینێت خه‌ڵكى هه‌ستیان پێی نه‌كردووه و تا ئێستا خۆشبه‌ختانه هیچ قوربانیه‌ك تۆمارنه‌كراوه.
جێى ئاماژه‌یه ئه‌نده‌نوسیا و وڵاتانى ده‌وروبه‌رى به ناوچه‌ى بومه‌له‌رزه ناسراون و زوو زوو له‌و ناوچانه بومه‌له‌رزه و تسونامى ڕووده‌دات و له كۆتایی مانگه‌كانى ساڵى 2018، چه‌ند بومه‌له‌رزه و تسونامى ئه‌و ناوچانه‌ى گرته‌وه و بههۆیهوهى زیانێكى زۆرى لیكه‌وته‌وه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.