سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل له‌كاتی دیدار له‌گه‌ڵ جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا وتی خوازیاره واشنتن ده‌سه‌ڵاتی ئیسڕائیل به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلان به فه‌رمیی بناسێت.
جۆن بۆڵتن كه به مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌سه‌ر بارودۆخی سووریا سه‌ردانی ئیسڕائیلی كردووه و به‌نیازه سه‌ردانی توركیاش بكات، رۆژی رابردوو گه‌یشته ئیسڕائیل و دیداری له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل ئه‌نجامدا و ناتانیاهۆ بۆ جارێكی دیكه داوای لێ‌كرد كه ئه‌مریكا و جیهان ده‌سه‌ڵاتی ته‌لئه‌بیب به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلان به فه‌رمیی بناسن.
جیا له‌مه ناتانیاهۆ به بۆڵتنی وت ئه‌گه‌ر كه‌شوهه‌وا رێگه بدات باشتره خۆی له نزیكه‌وه به‌رزاییه‌كانی جۆلان ببینێت تا له‌وه تێبگات بۆچی هێزه‌كانی ئیسڕائیل ئه‌م ناوچه‌یه جێناهێڵن.
بۆڵتن له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌ڵوێستی چییه به‌رامبه‌ر به داوای ئیسڕائیل، وتیی: سیاسه‌تی ئه‌مریكا نه‌گۆڕاوه و له ئێستادا ئه‌م پرسه له به‌رنامه‌ی كاری واشنتن‌دا نییه.
هه‌ڵبه‌ت ناتانیاهۆ جارێكی دیكه‌ش له هاوینی رابردوودا كاتێك بۆڵتن سه‌ردانی ئیسڕائیلی كردبوو، ئه‌م داوایه‌ی وڵاته‌كه‌ی خستبووه به‌رده‌م ناوبراو.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ردا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.