Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 04:52

نه‌مسا.. به‌فربارین مه‌ترسی زۆری له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان دروستکردووه‌

گه‌نجێكی 20 ساڵ گیانی له‌ده‌ستداوه
نه‌مسا.. به‌فربارین مه‌ترسی زۆری له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتیان دروستكردووه‌
کوردستان TV
100%

به‌فرێكی زۆر وڵاتی نه‌مسای گرتۆته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ژماریه‌ك هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

دوای ئه‌وه‌ی به‌فرێكی زۆر وڵاتی نه‌مسای گرته‌وه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ گه‌نجێكی 20 ساڵ گیانی له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش كه‌وتنه‌ ژێر كاریگه‌ری سه‌رما و به‌هۆی زۆری به‌فره‌وه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ تووشی گیرخواردن بوون .

هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ مه‌ترسی ئه‌و به‌فره‌ زۆره‌ هاووڵاتیانی ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر كاری پێویستیان نه‌بوو له‌ ماڵه‌كانیان نه‌یه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ تاوه‌كو كاریگه‌ی ئه‌و شه‌پۆڵه‌ی به‌فر بارینه‌ كه‌م ده‌بێته‌وه‌. 

شیاوی ئاماژه‌پێدانه‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ شه‌پۆڵێكی به‌فر بارین ولاتی نه‌مسای گرتۆته‌وه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ ژماریه‌كی زۆری ڕێگا سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ به ‌به‌فر داپۆشراوه‌ و به‌ستوویه‌تی تا راده‌یه‌ك هاتوچۆ له‌ نه‌مسا خاوبۆته‌وه‌.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.