راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا گەیشتە ئەنقەرە و لەگەڵ سەرۆکی تورکیا کۆدەبێتەوە.
جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا رۆژی یەکشەممە 6-1-2019 سەردانەکەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێکردو گەیشتە ئیسرائیل و پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆش گەیشتە ئەنقەرە و بڕیارە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا کۆببێتەوە.
چاوەڕواندەکرێت کۆبوونەوەکەی نێوان راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا و سەرۆکی تورکیا کۆبوونەوەیەکی یەکلاییکەرەوە بێت لەبارەی سووریا و چۆنیەتی کشانەوەی ئەمریکا لەو وڵاتە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.