بەپێی گوتەی دەسەڵاتدارانی وڵاتی نەمسا بەهۆی بەفر بارینێكی زۆر چڕ 3 یاریزانی نێوبەفر و 2 گەشتیار گیانیان لە دەستدا ، هەر بەهۆی چڕی بەفر بارینیش زۆر لە ناوچەكانی ئەو وڵاتە لێك دابڕاون .
بە پێی گوتەی تیمەكانی فریاكەوتن 2 یاریزانی نێو بەفر كە خەڵكی ئەڵمانیان لە ناوچەی فۆرارلیبیرگ كەوتنە ژێر بەفر و ئەوەی سێیەمیش كە یاریزانێكی سلۆڤینی بوو لە ناوچەی ساڵزبۆرگ گیانی لە دەستدا .
2 گەشتیارەكەش تەرمیان دۆزرایەوە لە كاتی گەڕان بەدوای خەڵكانێك كە دیار نەماون بەهۆی ئەو بەفر بارینە زۆرەوە .
بەفر بارینەكەی وڵاتی نەمسا زۆربەی رێگاوبانەكانی بڕیوە و قوتابخانەكان داخراون و تا ئێستاش 2 گەشتیاری دیكە لە باكووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بزرن و دیار نین .
شایانی باسە لە ناوەراستی هەفتەی رابردوو نزیكەی 150 سانتیمەتر بەفر لە ناوەراست و باكووری ئەو وڵاتە كەوتووە ، لە ناوچەی سالزبۆرگ یش نزیكەی 3 مەتر بەفر باریوە .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.