ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8/ 1/ 2018، نێرده‌ى ئه‌مریكا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كه‌نداوى عه‌ربى، ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه.
میدیا جیهانییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، ئه‌نتۆنى زینی، نێرده‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كه‌نداوى عه‌ره‌بى، ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كردووه.
پێشتریش برێت مەکگۆرک، نێرده‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه و ڕۆژى دووشەممە 31/12/2018، لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، ڕایگەیاند" ئەمڕۆ دواین ڕۆژی کارکردنم بوو لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، تەنها هیوای باشی بۆ هاوکارانم دەخوازم کە لە بارودۆخێکی زۆر دژوار‌دا کار دەکەن بۆ پارێزگاری کردن لە بەرژەوەندییەکانی وڵاتە مەزنەکەمان، دەرفەتێکی گەورەبوو بۆ من کە لەگەڵ ئەواندا کارم کرد".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.