وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له سوریا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێران یان داعش یان هیچ لایه‌نێك نابێت كه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی ناوچه‌كه بكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8/ 1/ 2019، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ردانی شانشینی ئوردنی كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆبوه‌وه، له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، هه‌ڵوێستی ئێمه روون و ئاشكرایه، كه ئێمه پابه‌ندین به پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه و ئاشكراشیكرد، هه‌وڵ ده‌ده‌ین رێگری له فراوانخوازییه‌كانی هه‌ژموونی ئێران له ناوچه‌كه بكه‌ین.
سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش له سووریا له‌سه‌ر دژایه‌تیكردنی تاران له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه، پۆ‌مپێیۆ ده‌ڵێت: بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له سووریا هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر رووبهڕوبوونهوهمان له‌گه‌ڵ ئێران نابێت.
جگە لە ئێران ، ئاکامی هەرە گرینگی پاشەکشەی ئەمریکا لە سووریا پێوەندیی ئەمریکا دەبێ لەگەڵ کوردەکانی سووریا کە لە ساڵی 2015وە شانبەشانی هێزە تایبەتییەکانی ئەمریکا بە دژی دەوڵەتی ئیسلامی شەڕیان کردووە.
پۆمپیۆ ئاماژەی کرد بە وتووێژ لەگەڵ ئەردۆغان و حکوومەتەکەی لە ئانکارا لە ئاستی بەرز لەم مانگە دا ، ئێمە دەبێ بە دوورودرێژی لەگەڵ تورکەکان قسە بکەین سەبارەت بە ئەوەی کە دوای پاشەکشەی ئێمە ره‌وشه‌كه چۆن وەبەرچاو دێ .
ئێمە لەو کارە باشەی کوردەکان کردوویانە تێدەگەین، ئێمە پێزانینی خۆمان لەو بارەیەوە دەردەبڕین و ئێمە ئەوەی لە هێزمان دابێ دەیکەین بۆ ئەوەی ڕێز لەو کارە بگرین.
پۆمپیو گوتى له چه‌ند رۆژى داهاتوودا ده‌بینن ئێمه له هه‌وڵه‌كانى خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین و داواش له هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر به‌رده‌وام بێت". پۆمپیۆ ئاشكراشى كرد، ئه‌مڕۆ له باره‌ى ته‌ناهى ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵاى دووه‌مى شاى ئوردن كۆ ده‌بێته‌وه.
لە ستراتێژی ئەمریکا بریتی دەبێ لە په‌یوەندی لەگەڵ کوردەکانی سووریا‌ن ده‌ڵێت: ئێمە په‌یوەندی و تێکەڵاوییەک لەگەڵ ئەواندا دەبینینەوە کە لەگەڵ هەموو بەرژەوەندییەکانی ئێمەدا بگونجێ، نەک هەر په‌یوەندی لە نێوان نیزامییەکانمان، بەڵکوو لە ڕووی دیپڵۆماتیکیشەوە دانوستاندنیان لەگەڵ دەکەین.
کوردەکانی سووریا دەبێ چاوەڕوان بن بزانن ئەوان چ دەورێک دەگێڕن لە پلانە بەربڵاوترەوەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا. و بە دڵنیاییەوە ئەوان هۆی ئەوتۆیان بە دەستەوەتە کە نیگەران بن لە مەبەستەکانی ئەمریکا. جارێ ، دەتوانن هێندێک خەیاڵیان ئاسوودە بێ بەو قسانەی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا کە دەڵێ ئەمریکا پێوە نییە خەیانەتیان پێ بکا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.