ههرچهنده مۆمی بۆن خۆش دەروونت ئارامدەکاتەوە و کەشێکی رۆمانسی و خۆش بە ماڵەکەت دەبەخشێت ، بەڵام له ههمان كاتیشدا کاریگەری خراپی بۆ تەندروستیت هەیە، رهنگه ببێته هۆكارێك بۆ تووشبوونت به شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی هەناسەدان .
بەگوێرەی ژمارهیهك توێژینەوەی زانستی کاتێک مۆمێک دادەگیرسێنیت ، جگە لە بۆنەکەی دوکەڵ بڵاودەکاتەوە كه رێژەیەکی زۆر ژەهری تێدایە ، ئهمهش کاریگەری لەسەر سییەکان و کرداری هەناسەدان هەیە، ئەگەر ژوورەکەت داخراوبێت مەترسییەکەی زیاترە و رەنگە ببێتەهۆی شێرپەنجە، یاخود هەوکردنی پێست و ئەکازیما.
لەلایەکی دیکەوە پسپۆڕان ئاماژەدەدەن بەوەی هەندێک جۆری مۆم هەیە هەڵم و گاز بڵاودەکاتەوە، کە ماددەی "فورمالدیهاید" بەرهەمدەهێنێت و زیانی هەیە ، بێگومان کاریگەری مۆم بۆ منداڵان و هەرزەکاران زیاترە و رەنگە ببێتە هۆی رەبۆ، یان نەخۆشیەکانی دڵ و شێرپەنجەی سی و پێست .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.