هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی " ره‌وا جه‌مال " سه‌رقاڵی كاركردن و ئاماده‌كردنی نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆیه‌تی كه بریتییه له ئه‌لبومێكی گۆرانی به ناوی " بێ تۆیی " .
ره‌وا ئاشكرایده‌كات ، كه به نیازه له مانگی شوباتی ئه‌مساڵ رێكه‌وتی 14/ 2 / 2019 واته رۆژی ڤاڵانتایین كه رۆژی خۆشه‌ویستییه له هه‌موو جیهان ئه‌م سیدییه تازه‌یه له ژێر ناوی " بێ تۆیی " بڵاوبكاته‌وه كه له 15 تراكی گۆرانی پێكهاتووه ، له ئێستادا كاری چاپ و به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لبوومه‌كه ته‌واو بووه .
ره‌وا جه‌مال وتیشی جگه له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌لبوومه ئاماده‌كاری بۆ ژماره‌یه‌ك ڤیدیۆ كلیپی دیكه ده‌كات بۆ كاری داهاتووی ، یه‌كێك له‌م ڤیدیۆ كلیپانه كه ئاماده‌كاری بۆ ده‌كات بریتییه له گۆرانییه‌كی تازه كه له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی گه‌وره " زیاد ئه‌سعه‌د " ه‌وه ئاماده‌كراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.