كۆمپانیای ژاپۆنی سۆنی لەشاری لۆس ئەنجیلۆس له ئه‌مریكا له رێگای كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی بەرهەمە تەكنەلۆجییەكان كۆمه‌لێك مۆبایلی زیره‌ك نمایشده‌كات .
كۆمپانیای سۆنی ئاشكرای ده‌كات ، له رۆژانی ( 7 بۆ 11 ) ی ئه‌م مانگه پێشانگای (سی ئای ئێس) لە ویلایه‌تی لۆس ئەنجیلۆس له ئه‌مریكا دەكرێتەوە و كۆمپانیای سۆنیش نیازی وایە كۆمەڵێك بەرهەمی نوێ تایبه‌ت به خۆی كه بریتییه له مۆبایلی زیرەك نمایش بكات .
سۆنی ئاماژه‌ی به ناوی جۆی مۆبایله‌كان كردووه كه له پێشانگاكه نمیشده‌كرین ، مۆبایله‌كان بریتین له هه‌ریه‌ك له مۆبایلەكانی " ئێكسبیریا ئێكس ئای 3 " ، " ئێكس ئای 3 پرۆ " ، " ئەلترا " و " ئێكسبێریا ئێڵ 3" .
كۆمپانیاكه ئەو جۆرە مۆبایلانە بە تایبەتمەندی زۆر بەرز پێشكەش دەكات ، شاشەكەی (7.75) ئینجەو هەستەوەریان زۆر بەرزە ، هه‌روه‌ها مۆبایلەكانی (ئێكسبێریای ئێكس زاد 4) و (ئێكس زاد 4 كۆمباكت) یش نمایش دەكات .
هەروەها كۆمپانیای سۆنی لەبارەی نمایش كردنی ئەو جۆرە مۆبایلانەوە هیچ وادەیەكی ئاشكرا نەكردووە، كە دەیانخاتە بازاڕەكان ، ئەمە جگە لەوەی باسی نرخەكانیشی نەكردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.