به پێی توێژینه‌وه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕه‌نگی چاویان قاوه‌ییه، به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌گه‌ری توشبوونیان به خه‌مۆكی زیاتره.
توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه‌وا دوای ته‌واوبوونی پشووی سه‌ری ساڵ زۆربه‌مان هه‌ست به شه‌كه‌تی و بێزاری و خه‌مۆكی ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌مه ڕه‌نگه په‌یوه‌ندی به كه‌ش و هه‌واوه نه‌بێت به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به ڕه‌نگی چاوته‌وه هه‌بێت.
زۆربه‌ی خه‌ڵكی به هۆی كه‌ش و ئاو و هه‌وای سارد و درێژبوونه‌وه‌ی شه‌و، هه‌ست به خه‌مۆكی ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكی ده‌روونییه و پێی ده‌وترێت (S.A.D) كه به هۆیه‌وه هه‌ست به له‌ش قورسی و هیلاكی ده‌كه‌ن.
له ساڵی 2014 توێژینه‌وه‌یه‌ك له به‌ریتانیا ئه‌نجامدرا له ڕاپرسییه‌كه‌دا ده‌ركه‌وت %8ی هاوڵاتیانی به‌ریتانیا ئه‌و كێشه‌یان هه‌یه ئه‌مه له كاتێكدا له %21ی خه‌ڵكی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له زستاندا توشی خه‌مۆكی ده‌بن.
نیشانه‌كانی نه‌خۆشی(S.A.D)
- هه‌ستكردن به ماندوو بوون.
- له‌ده‌ستدانی وزه، كه ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌سی توشبوو زۆربه‌ی كاته‌كانی به خه‌وه‌وه به‌سه‌ر ببات.
- هه‌ست كردن به بێزاری و گوناه و بێ به‌هایی.
- كه‌سی توشبوو خۆسی نابینێت و گرنگی نادات به چالاكی ڕۆژانه.
- ئاره‌زوو كردن بۆ خواردنی كاربۆهیدرات، كه هۆكاره بۆ قه‌ڵه‌وی .
پرسیاره‌كه لێره‌یه ئایا ڕه‌نگی چاو چی په‌یوه‌ندییه‌كی به خه‌مۆكی (S.A.D) وه هه‌یه؟
پڕۆفیسۆر "لانس ۆركمان" توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر 175 قوتابی زانكۆكه‌ی كرد و له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت ئه‌و قوتابیانه‌ی ڕه‌نگی چاویان شینه یان كاڵه كه‌متر توشی خه‌مۆكی ده‌بن وه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی كه ڕه‌نگی چاویان تۆخه، ئه‌مه‌ش به هۆی توانای ڕه‌نگه‌كانه بۆ وه‌رگرتنی تیشكی ڕووناكی.
بیلبیله‌ی چاو چه‌ند خانه‌یه‌كی هه‌ستیاری بۆ بۆ ڕووناكی تێدایه و كاتێك ڕووناكی ده‌گاته چاو كار ده‌كاته سه‌ر ئه‌و وه‌رگرانه‌ی وێنه ده‌گوازنه‌وه بۆ مێشك.
بۆ ئه‌مه‌ش چاوی كاڵ پێویستی به ڕووناكییه‌كی كه‌متر هه‌یه بۆ بینین و له ئه‌نجامدا له وه‌رزی پایز و زستاندا كه‌متر میلاتۆنین كه هۆڕمۆنێكه واده‌كات هه‌ست به خه‌واڵویی بكه‌ی، ده‌رده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه:/ دكتۆری خۆت به
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.