كۆمپانیای هیۆندای په‌رده‌ی له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی پێشكه‌وتوو و سه‌یر و سهمهرەی چوار قاچی به‌رهه‌می كۆمپانیاكه‌ی لادا.
رۆژی دووشمه و له پێشانگایه‌ك له شاری لاس ڤێگایسی ئه‌مریكا، كۆمپانیای هیۆندای كۆریای باشوور، په‌رده‌ی له‌سه‌ر نوێترین ئۆتۆمبێلی درووستكراوه‌ی كۆمپانیاكه‌ی لادا كه ناوی ئێلێڤاته.
ئه‌م ئۆتۆمبێله له شێوه‌ی رۆبۆته و چوار قاچی هه‌یه و ده‌توانێت به ئاسانی به‌سه‌ر شوێنه ئه‌سته‌مه‌كان دا سه‌ر بكه‌وێت و بگاته شوێنێك كه تا ئێستا هیچ ئۆتۆمبێلێكی دیكه نه‌یتوانیوه به‌و شوێنانه بگات.
دیاره ئۆتۆمبێله‌كه قه‌باره‌كه‌ی بچووكه و ده‌شتوانێت به رێگه‌ی ئه‌و قاچه هایدرۆلیكیانهی كه تایه‌یان پێوه به‌ستراوه، به‌سه‌ر هه‌ر جۆره شوێنێكی قیڕ و خۆڵ و به‌رد و شاخاویدا سه‌ركه‌وێت و بڕوات.
وه‌ك ئه‌ندازیاران و دیزانینهرانی كۆمپانیای هیۆندای ئاشكرایان كردووه، ئامانجیان له درووستكردنی ئه‌و ئۆتۆمبێله ئه‌وه‌یه بتوانن ئۆتۆمبێلێك بخه‌نه ڕوو كه وه‌ڵامده‌ری خێرا بێت بۆ كاتی ته‌نگانه و فریاگوزاری به‌و پێیه‌ی كه ده‌توانێت مه‌ترێك و 50 سانتیمه‌تر له ئاستی زه‌وی به‌رزبێته‌وه كه به‌مه‌ش ده‌توانێت به‌سه‌ر هه‌موو جۆره شوێنێكدا بڕوات، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه كه سه‌رنجی زۆربه‌ی سه‌ردانی كه‌رانی پێشانگاكه بۆلای خۆی رابكێشێت.
ئه‌م ئۆتۆمبێله جیا له‌وه‌ی كه مۆدێلی ئۆتۆمبێلێكی فریاگوزارییه به‌ڵام وه‌ك جان شۆ به‌ڕیوه‌به‌ری كۆمپانیای هیۆندای رایگه‌یاندووه: ئه‌وان ده‌توانن به پێی خواستی كڕیاره‌كانیان مۆدێلی جیاوازتری لێ به‌رهه‌م بێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.