١- نه‌گونجان یان پیسی ڕۆن: زۆركات خه‌ستی یان ڕوونی رۆن ده‌بێته هۆی له‌رزینی بزوێنه‌ر، یان كاتێك ڕۆن زۆر پیس ده‌بێت هه‌مان نیشانه دروست ده‌كات، بۆیه پێویسته به پێی ئه‌و پله‌یه ڕۆنی بزوێنه‌ر هه‌ڵبژێرین كه كۆمپانیای دروستكار نیشانی كردووه، یان پرسیار له كه‌سێكی شاره‌زا بكه‌ین بۆ گونجاویی رۆنه‌كه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاگامان له‌كاتی گۆڕینی ڕۆن بێت. چونكه ئه‌گه‌ر رۆن له‌راده‌ی خۆی پیستر بوو، ئه‌وا ده‌بێته هۆی داخورانی به‌شه‌كانی ناوه‌وه‌ی مه‌كینه.
٢- تێكچوون یان قرتانی قۆڵاغ: قۆڵاغ ئه‌و پارچه‌یه‌یه كه بزوێنه‌ری به‌ستۆته‌وه به لاشه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه، بێگومان كه بزوێنه‌ر به‌هۆی كاركردنییه‌وه كه‌مێك له‌رزینی هه‌ر هه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌شی له نێوان قۆڵاغ و لاشه‌ی ئۆتۆمبێل لاستیكێكی ئه‌ستور هه‌یه، له‌رزینی مه‌كینه ناگوێزرێته‌وه بۆ لاشه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه. به‌ڵام كاتێك قۆڵاغ ده‌قرتێت یان لاستیكه‌كه‌ی تێك ده‌چێت، ئه‌وا له‌رزینه‌كه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ لاشه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه.
٣- لاوازیی پاتری یان دینه‌مۆ: ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تره له هۆكانی له‌رزینی ئۆتۆمبێل، ئه‌گه‌ر هه‌ستت به‌وه‌كرد له كاتی داگیرساندنی لایته‌كان یان سه‌ر و خوار پێكردنی جامه‌كان له‌رزینه‌كه زیادبوو، ئه‌وا كێشه له باتری یان دینه‌مۆكه‌تدایه، یان باترییه‌كه‌ت لاوازه (با تازه‌ش بێت، له‌وه‌یه وزه‌ی كه‌متر بدات و ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌جۆر و قه‌باره‌ی باتریه‌كانه‌وه هه‌یه)، وه‌یان دینه‌مۆكه‌ت به باشی كاری خۆی ناكات.
٤- كێشه‌ی پلاكه‌كان: زۆركات كۆنی پلاكه‌كان یان هه‌ڵه به‌ستنیان له‌رزین دروستده‌كه‌ن،
٥- كێشه‌ی نۆزڵه‌كان:، كار به ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بكه و هه‌ر جاره‌ی سه‌ری نۆزڵێك لێبكه‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر له‌رزینه‌كه زیاد بوو، ئه‌وا ئه‌و نۆزڵه كێشه‌ی نییه، ئه‌گه‌ر له‌رزینه‌كه وه‌ك خۆی بوو، ئه‌وا كێشه‌كه له‌و نۆزڵه‌دایه و ده‌بێت پاك بكرێته‌وه یان بزانرێت كێشه‌ی چی تری تێدایه.
٦- تێكچوونی پستۆنه‌كان: ئه‌گه‌ر هیچ كام له‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه نه‌بوو، ئه‌وا كێشه‌كه له‌ناو بزوێنه‌ره‌كه‌دایه و پرسیار له كه‌سی شاره‌زا بكه بۆ كردنه‌وه و چاك كردنه‌وه‌ی.
سه‌رچاوه - Traffic Fm
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.